١٦ ئاب ٢٠٢٣ - ٢١:٥٨
سێدار سەرحات لە ئۆپراسیۆنی چیای گاڕە کوژرا

رێکخراوەی هەواڵگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناو سێدار سەرحاتی لە ئۆپراسیۆنی چیای گاڕە کوشتووە.

 جەلال بەردال ناسراو بە سێدار سەرحات لە بەرپرسانی بەشی ڕاگەیاندن و ئەرشیڤی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژراوە.

میت رایگەیاندووە کە ئەم ئەندامەی پەکەکە بەشداریی کردووە لە چەندین ئۆپراسیۆن دژی هێزەکانی تورکیا.

راشیگەیاندووە کە سێدار سەرحات چەندین کەسی بۆ ناوخۆی تورکیا ناردووە بۆ ئەنجام دانی کاری تیرۆریستی.

342/